دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشهممه لەسەر رێگای سەرەکی کەمپی ئیسیا بۆ شێخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێك گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیكهش برینداربوون.
لەمبارەیەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی شێخان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبیڵی بچووك بووە لەجۆری ئۆپل و پیکاب ،بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێك لە شوفێرەکان بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ڕووداوەکە دروست بووە كه بەداخەوەبههۆیهوه کەسێك گیانی لەدەستدا.
هەروەها گوتیشی: ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد لەدهۆك کراوە و بریندارانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.