حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: بڕیاردراوە کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپشت بەستن بە دەستوور چارەسەربکرێن و درێژە بە گفتوگۆکان بدرێت
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نیی وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاكامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو دووپاتی كرده‌وه كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری خسته‌ڕوو.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهات و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه خرانه‌ڕوو، بێجگه له خستنه‌ڕووی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی و كێشه ههڵپهسێپرراوهكانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتیان كرده‌وه كه عیراق به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهانییه‌وه كه له ئاكامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌ری هه‌ڵداوه، به ڕه‌وشێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت و چاكسازی ئابووری باشترین چاره‌سه‌ره كه پێویسته له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراقی‌دا ڕه‌چاو بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به كێشه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ربخات.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه پاڵپشتیی خۆیان بۆ چاكسازی ئابووری له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 ڕاگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ركردنی پاراستنی ئابووری له به‌رامبه‌ر ته‌نگژه‌كاندا به‌خۆوه بگرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه پشتیوانی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوونی وتووێژی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپهسێرراوهكان دووپات كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و كیشانه له‌خۆبگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران دیالۆگی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری خسته‌ڕوو كه حكوومه‌ت له‌پێناو زه‌مینه خۆشكردنی ڕه‌وشێكی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی خستوویه‌تییه‌ڕوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و پاكژو پاراستنی له سه‌رپێچی و به‌دیهنانی ئاستێكی به‌رزی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.