ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به زووترین كات شاندێكى باڵاى سیاسى و حكوومیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تى ماف و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنیان له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریى چاكسازییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجیى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێویست كرده‌وه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانیان.
هه‌ره‌وه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتیان، مافێكى ڕه‌وایه و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.