لە خۆپیشاندانهکەی ئەمڕۆی قەزای سەیدسادقدا سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی خۆپیشاندان و گرژی بۆ دووەم ڕۆژ لە سەیدسادق بەردەوامە و خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بارەگای حزبەكان.
ته‌قه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران روویداوه به‌هۆیه‌وه گەنجێك و دوو مێردمنداڵ كوژراون، كە یەكێكیان ناوی (ه.م ع.ی م.ح.د) و تەمەنی 13 ساڵە.
هه‌روه‌ها ئەو گەنجەى دیكه‌ی کوژراوە ناوی (هـ،ف)ـە و ساڵی (1992) لەدایکبووە و تەمەنى (28) ساڵە.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه لە شارەکانی سەیدسادق و کفری و دوکان و تەکیە و خوڕماڵ و شارەزوور خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاوڵاتیان بەڕێوەچوو، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گای حزبی و حكوومییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.