لە شارەکانی سەیدسادق و کفری و دوکان و تەکیە و خوڕماڵ و شارەزوور خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاووڵاتیان بەڕێوەچوو، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گای حزبی و حكوومییه‌كان.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان خۆپێشاندان لە قەزای شارەزوور دەستیپێکرد و ژمارەیەک خۆپێشاندەر باڵەخانەی پەروەردە و بنکەی هاتووچۆی قەزای شارەزووریان سووتاند.
هه‌ر لە شارەزوور لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان دوای سووتاندنی پەروەردەی شارەزوور هەریەكە لە هاتوچۆی شارەزوور و ماڵی قائیمقامی شارەكە سووتێنران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گای پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شێك له بینایه‌كان سووتێنراون.
دواتر خۆیپشاندهران هەوڵی سووتاندنی باڵەخانەی دادگاشیان دا، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاویان پێكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.