فەرمانگەى خۆراك و دەرمان له ئەمريكا (FDA)، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بایۆنتێك په‌ره‌یان پێداوه، ده‌كرێت متمانه‌ی پێبكرێت.
كۆمیته‌ی فەرمانگەى خۆراك و دەرمان له ئەمريكا، لەو راپۆرتەى كە لەماوه‌ی ئه‌م هەفتەیه‌دا بڵاويكردەوە، پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ڤاكسينهكهی فایزه‌ر و بایۆنتێك جێگه‌ی متمانه‌یه و به‌كارهێنانی كاریگه‌ره.
راپۆرتەكەی FDA، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كە ڤاكسينەكە له‌سەدا ٩٥ كاريگەرە و دوای نزيكەى ١٠ رۆژ لە بەكارهێنانى دۆزی یه‌كه‌می، بەرگرييەكى بەهێز له‌نێو له‌شدا پەيدادەكات.له پاڵ ئه‌وه‌شدا پێشنيازی كردووە ڤاكسينەكە به دوو دۆز، كه نێوانیان ٢١ رۆژ بێت و بڕی هه‌ردووكی ٣٠ مایكرۆگرام بێت، لێبدرێت.
لە دواى بڵاوكردنەوەى ئەو راپۆرتە، كۆمیته‌كه لەمیانی ئه‌م هەفتەيەدا كۆدەبێتەوە بۆ ئاشكراكردنى نەبوونى هیچ رێگرییه‌ك لەبەردەم بەكارهێنانى ڤاكسينەكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.