لە شارەکانی سەیدسادق و کفری و دوکان و تەکیە و خوڕماڵ و شارەزوور خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاووڵاتیان بەڕێوەچوو، به‌چه‌ك ئاگر باره‌گای حزبی و حكوومی په‌لامار دران و به‌تایبه‌تیش باره‌گاكانی پارتیش كرانه ئامانج.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی كه له ناوچه‌كانی سڵیمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه دروست كراون، له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌نیش باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی و باره‌گای چه‌ند حزبێكی دیكه سوتێنران.
ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌نیش كه‌سانی به ناو خۆپیشانده‌ر له ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌كه ده‌ستیان به گردبوونه‌وه كرد و دوای دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی په‌لاماری باره‌گای حزبه‌كانیان دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی و هه‌روه‌ها باره‌گای ژماره‌یه‌ك حزبی دیكه‌یان سوتاند.
هه‌روه‌ها له قه‌ڵادزێش كه‌سانی به ناو خۆپیشانده‌ر گرژی و ئالۆزییان دروست كرد و هه‌وڵی په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتییان دا .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند: كه له دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆوه كه‌سانی به ناو خۆپیشانده‌ر له سه‌نته‌ری شاره‌كه گردبوونه‌وه و سه‌ره‌تا له ناو بازاڕ گرژی و ئاڵۆزییان دروست كرد و شوێن و هێماكانی هاتوچۆی چواڕریانی ناو بازاڕی شاره‌كه‌یان تێكدا و ئاراسته‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی دیموكراتی كوردستان هێنا و چه‌ند جارێك هه‌وڵی په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌یان داوه.
دوای ئه‌وه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی به‌ناو خۆپێشانده‌ر سووتێنرا و ژماره‌یه‌ك كادیری پارتی له‌ناو ناوچه برینداربووكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.