دوای ئه‌وه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی به‌ناو خۆپێشانده‌ر سووتێنرا و ژماره‌یه‌ك كادیری پارتی له‌ناو ناوچه برینداربوون.
له‌م باره‌یه‌وه شێروان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: كه خۆپێشاندان مافێكی ره‌وایه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ئه‌نجامبدرێت دووربێت له توندوتیژی.
شێروان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی بڕیارماندا باره‌گای لیژنه‌ی ناوچهكامان چۆڵبكه‌ین و به‌داخه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان باره‌گای ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونیان نه‌پاراست و كه‌سانێكی به‌ناو خۆپێشانده‌ر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونیان سوتاندووه.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گروونی پارتی گوتیشی: یه‌كه ئیدارییه‌كانی به‌ڵێنی پاراستنی باره‌گای ناوچهكهمانیان دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یاند و باره‌گاكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی به‌ناو خۆپێشانده‌ر سوتێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.