ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گوندی قابوسی سه‌ر به قه‌زای شنگال، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی گولـله هاوه‌نێك چوار منداڵ بوونه قوربانی.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له كاتی ده‌ستكاریكردن و یاری كردن به گولـله هاوه‌نێك له لایه‌ن 4 منداڵه‌وه، گولـله هاوهنهكه ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو له منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانه‌كه‌ی تریش یهسهختی بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو منداڵه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ئامۆزای یه‌كترن و له هه‌مان كاتدا هاوته‌مه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.