ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسنووری ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕواندز، پێشمەرگەیەکی فەرماندەی هەڵگورد بەناوی (ئارام مەولوود خدر) بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەستدا.
عومەر هەینی، یەکێک لە کەسوکاری پێشمەرگەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆوە ئارام بێ سەروشوێن بوو و تەلەفۆنەکەی داخرابوو، خەڵکێکی زۆر و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕاین، دوای گەڕانێکی زۆر لە چیای دڕەبی تەرمەکەمان دۆزیەوە کە لەشاخ هەڵدێرابوو و گیانی لەدەستدابوو. گووتیشی: لەدوای کاتژمێر هەشت و نیو تەرمەکەی گەیەندرایە سەر ڕێگای گشتی و ڕەوانەی پزیشکی دادی لەسۆران کرا. ئارام مەولوود، تەمەنی 40 ساڵ و خاوەن خێزان بوو، پیشەی پێشمەرگە بوو لە فەرماندەی هەڵگورد.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.