فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9) كانوونی یه‌كه‌می 2020، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ تاووتوێ كردنی بابهتهكاتی خواره‌وه كۆده‌بێته‌وه:
- دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌شنووسی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.
- رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی و بارگرژی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
- بابه‌تی ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ له بواره‌كانی ته‌ندروستی، ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.