وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌نارده‌كردنی 250 تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتی سعوودیه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌رێگای كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت 250 تۆن ته‌ماته ره‌وانه‌ی شانشینی عه‌ربی سعوودیه بكات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌شڵێت: ئامانج له‌م هه‌نگاوه پشتگیریكردنی جووتیارانه و رێگریكردنه له‌هاورده‌كردنی به‌ربوومی سه‌وزایی و پارێزیگردنه له‌به‌رهه‌می ناوخۆیی.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه به‌رده‌وام ده‌بن له زیادكردنی به‌روبوومی خۆماڵی و ئه‌وه‌شی له‌به‌كاربردنی رۆژانه زیاد ده‌كات، هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
شایانی باسه دوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان سعوودیه‌و عێراق ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.