عوسمان غانمی،وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای كه‌ركوك.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاره‌كه له‌گه‌ڵ راكان جبووری،پارێزگاری سه‌پێندراو و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه خۆجێییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌منییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی دۆخی ئه‌منی پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی عوسمان غانمی له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش دوو بیره نه‌وتیان له كێڵگه‌ی خه‌بازه ته‌قانده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.