سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ساڵی 2020 بەردەوام چاودێری كەیسەكان كراوە و زۆرترین كەیس کە ئاراستەی دادگا كراوە، لە سنووری دهۆك بووە.
ئەمڕۆ چوارشهممه 9 ى 12 ى 2020 ، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامیی هەیە و كۆی گشتی كەیسەكانی گەندەڵی 102 كەیس دراونەتە دادگای تاوان.
ڕاشیگهیاند كه ئەمساڵ 68 هەواڵدەری هەبووە لەلایەن هاووڵاتییانەوە و 168 داوای سزایش هەبووە و ڕێژەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی دەوام كەمی كردووە، 85 كەیسیش ئاراستەی دادگاكان كراون و ئەمساڵ 26 كەس سزا دراون و 158 كەیس لە قۆناغی دادگاییدان.
ئەحمەد ئەنوەر ، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه27 كەیس لە هەولێر ئاراستەی دادگای تاوان كراون و لە سلێمانی 30 كەیس و لە دهۆك 45 كەیس ئاراستەی دادگای تاوان كراون و 56 كەیسیش ئاراستە دادگای كەتن كراوە.
ڕوونیشی كردەوە، كەیس هەیە بەڕێوەبەری گشتی تێدا بووە و سزاش دراوە، پێنج بەڕێوەبەری ئاسایی و یەك بەڕێوەبەری پێشكەوتوو و 14 فەرمانبەر و یەك پۆلیس و چەند كەیسێكی تریش هەیە ئاشكرا بووە و سەلمێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.