مه‌سعود حه‌یده‌ر پهرڵهمانتاری پێشوی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێكی له‌ژێر ناوی حەسەن خەیرێکانی سەدەی21 پیلانی دوژمنان جێبەجێ دەکەن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌ڕله‌مانتاری پێشووی عێراق سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و كه‌كه‌سانێك له‌ژێر ناوی خۆپیشاندانه‌وه په‌لاماری باره‌گای پارته سیاسیه كوردستانیه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئه‌م پیلان و به‌رنامانه‌ى كهداڕێژڕاوه به‌رامبه‌ر به‌قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: ھەندێک خائن و خۆفرۆشی کورد پیلانی دوژمنەکانی کورد جێبەجێ دەکەن بۆ لەناوبردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کە خوێنی سەدان ھەزار کوردستانی بوونەتە قوربانی بۆی.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت، مووچە مافێکی رەوای خەلکی ھەرێمەو ھەموو حزبەکان بەرپرسیارن لەم باروودۆخەی ھەرێم، لەلایەک سی ساڵە حوکمی ئەم ووڵاتە دەکەن و لەلایەکی تر رێگرن لە ئەنجامدانی چاکسازی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه سێکووچکەی خیانەت لە بغداد- سلێمانی- قەندیل کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم دەکەن بە ئامانجی شەخسی و حزبی، بە ئەمری وڵاتێکی ئقلیمی.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌ڕله‌مانتاری پێشووی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پیلانگێڕی دژ بە مافەکانی خەلکی ھەرێم و قەوارەی سیاسی ھەرێم پووچەڵ دەکرێتەوە، خەلکی ھەرێمی کوردستان دەبێ ئەو راستیە بزانن چەند خۆفرۆشێک لەسەر خوێنی ئێوەو رۆڵەکانتان و قووتی ئێوە دەیانەوێ دەسکەوتی سیاسی و پێگەی حزبی و دەسەڵاتیان زامن بکەن و بە ئافەرینێک لە ئاغاکانیانەوە پاداشت بکرێن.
له‌كۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه كه ئیرادەی دڵسۆزانی گەلی کوردستان لە ھەموو پیلانگێڕیەک بەھێزترەو ئەم قۆناغەش بە سەربەرزی تێپەڕدەبێت و کێشەی دارایی و مووچە چارەسەر دەبێت، دەستی خیانەتکارانیش بۆ رای گشتی کەشف دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.