زۆربه‌مان تێبینی دیارده‌یه‌كی منداڵی كۆرپهلهمان كردووه كه به‌به‌رده‌وامی زمانیان ده‌رده‌هێن،ئایا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌م كاره هه‌یه؟.
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی( وێب توب) رایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی منداڵان زمانیان ده‌رده‌هێن، ئه‌مه‌ش هۆكاری جیاجیای خۆی هه‌یه كه بریتییه له:
یه‌كه‌م- برسییه‌تی: گریان له‌وانه‌یه تاكه هۆكار نه‌بێ بۆ هه‌ستكردنی منداڵان به برسییه‌تی،به‌ڵكو له‌وانه‌یه منداڵ به ده‌رهێنانی زمانی ههستكردنهكهی ده‌رببڕێ.
دووه‌م- قه‌باره‌ی زمان: زۆرجار هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌تێكچوونی خانه‌كان له‌كاتی بچووكی قه‌باره‌ی ده‌م ده‌رده‌كه‌وێ ،ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆرپه‌له‌كه به‌به‌رده‌وامی زمانی ده‌ربهێنێ.
سێیه‌م-ده‌م كولی: له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا منداڵی كۆرپه‌له به‌هۆی ده‌م كولییهوه زمانیان ده‌رده‌هێنن،به‌تایبه‌تی له‌مانگی شه‌شه‌می ته‌مه‌نیان تا ده‌كاته 15 مانگی .
چواره‌م- هه‌ناسه‌دان له‌رێگای ده‌م: هه‌ناسه‌دانی منداڵ له‌رێگای ده‌مه‌وه، واده‌كات زمانی ده‌ربهێنێ.
پێنجه‌م- باوبژ: منداڵ له‌كاتی هه‌بوونی باوبژ له‌نێو سكی، ده‌می ده‌كاته‌وه‌و زمانی ده‌رده‌هێنێ و هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌كات.
شه‌شه‌م- لاوازی ماسوولكه : كۆرپه‌له هه‌ندێك كاتدا له‌به‌ر لاوازی ماسوولكه‌كانی زمانی ده‌رده‌هێنێ.
حه‌وته‌م- قه‌باره‌ی ده‌م:هه‌ندێك منداڵ ده‌میان گه‌وره‌یه و ئه‌مه‌ش واده‌كات جاره جاره زمانی ده‌ربهێنێ،گه‌وره‌بوونی ده‌میش به‌هۆكاری خانه‌یی یان تێكچوونی شادهرمارهكانی خوێن، یان كێشه له غوده‌ی ده‌ره‌قی رووده‌دات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.