Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:22

به‌وێنه‌.. به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌‌ شاره‌کانی کوردستانی تورکیا سپی پۆشبوون

کوردستان TV
100%

به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌‌، شاره‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس، ئه‌رده‌خان و دێرسم سپییان پۆشیووه‌.

شه‌پۆلی ئه‌و به‌فربارینه‌ی ئه‌م چوار شاره‌ی گرته‌وه‌، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وانی و هاووڵاتییان خۆیان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ راماڵینی به‌فر له‌ پێش ماڵ و شوێنكاره‌كانیان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سپی پۆشینی ئه‌م شارانه‌ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له‌سه‌ر دره‌خته‌كان و دروستبوونی شه‌خته‌ به‌ سوێبانی ژماره‌یه‌ك ته‌لار له‌ شارۆچكه‌ی ساریقامیش له‌ پارێزگای قه‌رس دیمه‌نێكی جوانییان به‌خشیووه‌.

تیمه‌كانی رێگاوبانیش به‌رده‌وامن له‌ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ رووی هاتوچۆدا و تواندنه‌وه‌ی زوقمی به‌ستووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.

23674

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.