Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:54

لە ئەمریکا 15 ملیۆن و 594 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە، هەروەها تێکڕای تووشبووانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 68 ملیۆن و 722 هەزار و 662 کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا تاكو ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشەممە گەیشتوەتە 68 ملیۆن و 722 هەزار و662 کەس، لەو ژمارەیەش 47 ملیۆن و 646 هەزار و 465 تووشبوو چاکبوونەتەوە و یەک ملیۆن و  566 هەزار و 353 تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  15 ملیۆن و 594 هەزار و 534 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 293 هەزار و 496 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش فه‌ڕەنسا بە پلەی یەکەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی تووشبووان و تا ئێستا 2 ملیۆن و 309 هەزار و 621 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و 72  هەزار و 620 تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتووە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: كامه‌ران عومه‌ر

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.