بۆ جارێكی دیكه ئاژاوه‌چی و گێره‌شێوێنه‌كان له شاری سه‌یدسادق و قه‌ڵادزێ گردبوونه‌وه و چەند بینا و بارەگایەك سووتێنران.
ئه‌مرۆش له شاری قه‌ڵادزێ ئاژاوه‌چی و تێكدهران گردبوونه‌وه و هه‌وڵی په‌لاماردانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌لادزێی پارتیان دا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی شاری له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند: دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بۆ جارێكی دیكه ئاژاوه‌چی و تێكدهران هاتنه ناو بازاری شاره‌كه و ئاراسته‌یان به‌ره‌و په‌لاماردانی باره‌گا حزبییه‌كان گۆڕی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند جارێك هه‌وڵیان دا په‌لاماری لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی بده‌ن، به‌ڵام رێگریان لێكرا و دوورخرانه‌وه.
هه‌روه‌ها تێكدهران هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان دا كه هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ڵام له‌وێش دوورخرانه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سه‌ید سادق رایگه‌یاند دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دیسان كه‌سانی تێكدهرهو ئاژاوه‌چی گردبوونه‌وه و هه‌وڵی هێرش كردنه‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ و دادگای گشتی سه‌یدسادقیان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه دوورخرانه‌وه. په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند دواتر ره‌وشه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ئارام بوویه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.