ئه‌مرۆ له شاری چه‌مچه‌ماڵ تێكدهران ده‌ستیان به ئاژاوه نانه‌وه كرده‌وه و هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر لقی 19ی پارتی و هاوكات مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان سووتاند.
لای خۆشیه‌وه به‌رپرسی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگۆی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه پاسه‌وانه‌كانی لق ته‌قه‌یان له تێكدهران كردبێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند: كه ئه‌مڕۆش دووباره تێكدهران و ئاژاوه‌چییه‌كان گردبوونه‌وه و ئاراسته‌ی خۆیان به‌ره‌و هێرشكردنه سهربارهگا حزبی و داموده‌زگا حكوومییه‌كان گۆڕی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌لاماری مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان دا و سوتاندیان.
هه‌ر ئه‌مرۆ تێكدهران هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر بانكی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دوورخرانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی په‌لاماردانی لقی19ی پارتیان دا، به‌ڵام دوورخرانه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ید رێبوار سه‌ید سالح به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه گوایه پاسه‌وانه‌كانی لق ته‌قه‌یان له تێكده‌ره‌كان كردبێت، دووپاتیشیكرده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاسه‌وانه‌كانی لق ته‌قه‌یان له تێكدهران نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.