به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان - هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشهبهرانهی سه‌ر باره‌گاكانی حزبی و حكومی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون.
له میانی به‌شداری هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی، به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هێرشهبهرانهی سه‌ر باره‌گاكانی حزبی و حكومی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون.
به‌سام عه‌لی گوتیشی: هه‌ر كاتێك كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كریزی نێوماڵی كوردی لێك نزیك ده‌بنه‌وه ئه‌و كه‌سه گێره‌شێوێنانه بهئاجیندایهكی ده‌ره‌كی كار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌مه ده‌كه‌ن.
به‌پرسی لقی 12ی پارتی گوتیشی: ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانی دارایی یه‌خه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتبێت ئه‌وا زیاتر یه‌خه‌ی كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی گرتووه و هێرش بۆ سه‌ر كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه ماف و موچه بۆ هیچ كه‌سێك ناگێڕێته‌وه.
راشیگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێ‌و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێـهبهر كه به ئه‌ركی حكومه‌ی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون له كاتی دروست بوونی پشێوییه‌كان و چاوه‌ڕێی سووتاندنی باره‌گا حزبی و حكومییه‌كانیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.