ده‌یڤید شینكه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌ختی كرده‌وه كه تیمی سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌گه‌ڵ راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داناخه‌ین.
گوتیشی: سه‌رجه‌م ئیداره‌ی ئێستای حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و تیمه‌كه‌مان له عێراق، پابه‌ندی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنیین له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانمان له عێراق كاریگه‌ری ناخه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان.
جه‌ختیشی كرده‌وه واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێـت له به‌جێ گه‌یاندنی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی له عێراق و پاڵپشتی ته‌واوه‌تی خۆی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌ك ئاسایش، ته‌ندروستی، ئابووری و بواری دیكه بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
رایگه‌یاند: هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا، به واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و بن پێ كردنی یاساكانی ئه‌و وڵاته دێت، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه و شانده دیپلۆماسییه‌كان، هه‌مان ئه‌و گه‌نده‌ڵكار و بكوژانهن كه ده‌ست بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.