Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:21

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید (ئاوات تاڵیب مەجید) دەکات

کوردستان TV
#7
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شەهیدبوونی پێشمەرگەی دڵسۆزی لیژنەی ناوچەی پێنجوین، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ئێمە ئەو كارە تاوانكارییە بەتوندی ئیدانەدەكەین.


بە داخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی دڵسۆزی لیژنەی ناوچەی پێنجوینی پارتیمان هەڤاڵ (ئاوات تاڵیب مەجید)مان بیست، کە لەئەنجامی پشێویەکانی دەڤەرەکە بەدەستی گێرەشێوێنان بەناحەق شەھیدکرا، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی پارتیمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

ئێمە لەكاتێكدا ئەو كارە تاوانكارییە بەتوندی ئیدانەدەكەین، داواكارین لە لایەنی بەرپرسی ئەمنی و ئیداری شارەكە تاوانباران بە سزای ڕەوای خۆیان بگەیەنن و كۆتایی بەو ئاژاوە و گێرەشێوێنی و رەفتارە نابەرپرسانە بێت.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵەی شەھید ئاوات و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
9ـی12ـی2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.