حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئاشكرای كرد كه قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌كیان به سعوودیه، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ درێژكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا "DPA" بڵاویكرده‌وه كه حكوومه‌تی به‌رلین، به‌ده‌ر له‌و چه‌كانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا به هاوبه‌شی به‌رهه‌می ده‌هێنن، تا كۆتایی ٢٠٢١ چه‌ك هه‌نارده‌ی سعوودیه ناكات.
ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شی پێشتر بۆ فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه ده‌ركرابوون، هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقجی له ساڵی ٢٠١٨‌دا، فرۆشتنی چه‌كی به حكوومه‌تی ریاز هه‌ڵپه‌سارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.