Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:14

روانگه‌ی سووریا: له‌هێرشێکی داعش 9 چه‌کداری سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران کوژران

کوردستان TV
100%

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: 9 چه‌كداری سووریی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ روانگه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی گونده‌واره‌كانی مه‌یادین له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری دێرزور، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران .

به‌گوێره‌ی روانگه‌كه‌ له‌ پێكدادانێكدا 9 چه‌كداری خۆجێی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون و دوو چه‌كداری داعش برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ حوڕه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.