به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠ / ۱۲ / ۲٠۲٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پردی حافز توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 4 ) کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ).
ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌روه‌ها توانرا 3 تۆمەتبار ده‌ستگیر بكرێت کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و کە ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو دەیانویست ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی ( سۆران )
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.