لە ئاكامى تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو لە نزیك خاڵێكى پشكنینى تایبەت بە سوپاى نیشتیمانیى سووریا لە شارۆچكەى سهرێ كانی ژێر كۆنترۆڵى ئۆپۆزسیۆنى سەربازیى لە باكوورى سووریا، دوو سهرباز گیانیان لەدەستدا و شەشى دیكەش برینداربوون.
لە دەروازەى شارۆچكەى رهئس عهین، هێرشێك كرایە سەر خاڵێكى پشكنینى سەر بە سوپاى نیشتیمانیى سووریا، و لهئهنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و شەش كەسیش برینداربوون.
هێزە ئەمنییە خۆجێییەكان كە دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكە كرد، له ئەگەرى ئەوە دهكۆڵنهوه كە هێرشەكە لەلایەن یەپەگە/پەكەكەوە ئەنجامدرا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.