سەرۆكى ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر ئاشكرایكرد مەغریب و ئیسرائیل بۆ دروستكردنى پەیوەندیى تەواوهتى دیپلۆماتى گەیشتوونەتە رێككەوتن.
دۆناڵد ترەمپ له تویتێكدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ راگەیەنراوێكم لهبارهی دانپێدانان بە دەسەڵاتى مەغریب له بیابانى رۆژئاوا واژووكرد. پێشنیازەكەى مەغریب بۆ ئۆتۆنۆمییهكی جددیی، متمانەپێكراو و راستى، تاكە چارەسەرى جێگیرە بۆ ئاشتییەكى بەردەوام و خۆشگوزەرانى.
ڕاشیگهیاند: دوو دۆستى ناوازەمان ئیسرائیل و شانشینى مەغریب، بۆ درووستكردنى پەیوەندى تەواوهتى دیپلۆماتی گەیشتنە رێككەوتن. ئەمە بازدانێكى گەورەیە بۆ ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.