Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:48

فه‌ڕەنسا بڕیاری کەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ژان كاستیك، سەرۆك وەزیرانی فڕەنسا، بریایداوه‌ لە رێكەوتی 15ی ئەم مانگەوە ڕووبەڕووی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێتەوە.

ژان كاستیك، سەرۆك وەزیرانی فڕەنسا رایگەیاند: شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا باڵی بەسەر وڵاتەكەدا كێشاوە و هێشتا كۆتایی پێنەهاتووە، بەوهۆیەوە بڕیاری كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنن.

قەدەغەی هاتوچۆش لە کاتژمێر 20ی ئێوارە و 06ی بەیانی، ڕێگە بە فەڕەنسییەکان نادەرێت بچنە دەرەوە ، تەنانەت لە شەوی سەری ساڵیش .

سەرۆك وەزیرانی فڕەنسا  دەڵێت، ڕێگە دەدرێت بە خێزانەکان کە گەشت بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە جەژنی کریسمس پیرۆز بکەن لەگەڵ ئەوەشدا مۆزەخانە و شانۆ و سینەماکان بۆ ماوەی سێ هەفتەی تر دادەخرێت، بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی تووشبوون بە خێرایی بگیرێت .

رایگه‌یاندووه‌، هەر کەسێک ئه‌م بڕیارانه‌ پێشێل بکات دەبێت 135ی یورۆ غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.