شاندی دانووستانكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، له شاری بهغدا، لهگهڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوونهوه و ههردوولا جهختیان لهسهر گێڕانهوهی ماف بۆ هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان كردهوه.
نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کردووە.
بەپێی راگەیەنراوهكه، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و گشت عێراق کراوەتەوە. لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، قاسم ئەعرەجی باسی لەوە کردووە کە "نابێ ناکۆکییە سیاییەکان کاریگەریان لەسەر قووتی ھاووڵاتیان ھەبێت و بەھێزبوونی کوردستان لە بەرژەوەندیی عێراق دایە.
لەلایەکی دیکەش قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە کە، ناکۆکییە سیاسییەکان نابێت کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی ههرێم و بەغدا ھەبێت و دەبێت کاربکەین لەسەر راستکردنەوەی ھەڵەکان و رەچاوکردنی مافی ھاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.