شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه چوار گه‌وره تیرۆرستی داعش له باشووری شاری سامه‌را بكوژن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه شه‌وی رابردوو له بۆسه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان كه پێكهاتبوون له هێزێكی هاوبه‌شی لیوای مغاویری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را، به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان توانیویانه چوار گه‌وره تیرۆرستی داعش بكوژن كه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ره گه‌وره‌یان له رێكخراوی تیرۆرستی داعش له ئه‌ستۆدا بووه.
باسی له‌وه‌شكردووه دوو له كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبی چێنراویان پێوه به‌سترابوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له ناوچه‌یه‌كی نزیك گوندی فه‌رحاتیه له به‌شی باشووری شاری سامه‌را ئه‌نجامدرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووپاتیشی كردۆته‌وه ماوه‌یه‌كه جموجۆڵ و كرده تیرۆرستییه‌كانی چه‌كدارانی داعش زیادیكردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن بۆ دۆزینه‌وه و ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستان ئهنجامدهدهدن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.