وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاویكردهوه (731) قوتابی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانکۆکانى هەرێمی كوردستان وەرگیران.
بەئامانجى کارئاسانیکردن بۆ قوتابیانی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاردرا وەک ساڵانى پێشوو سەرجەم قوتابیانی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کە ژمارەیان (731) قوتابیه لە زانکۆکانى هەرێمى كوردستان وەربگیرێن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە: ماوەى چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى قوتابیانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو قوتابیانیهی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم.
بۆ ئەم ساڵى خوێندنى (2020-2021) وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنى سەرجەم قوتابیانی شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2020-2021).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.