به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرا له نزیك شاری سه‌ماوه له باشووری عیراق كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرایه ئامانج.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: كه به ئامانج كردنی كاروانه‌كه له ڕێگه‌ی دوو بۆمبی چێندراوه بووه كه كاروانێكی ئه‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان كرده ئامانج ئامێری لۆجستییان ده‌گواسته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ڕووداوه‌كه ته‌نیا زیانی ماددی به یه‌كێك له كامیۆنه‌كانی كاروانه‌كه گه‌یاندووه.
پێشتریش دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كاروانێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕیگه‌ی خێرا له نزیك شاری مه‌حموودییه له باشووری به‌غدا به بۆمبێك كرایه ئامانج بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
گرووپی سریەی قاصم الجبارین بەرپرسیارییەتی خۆی لە بەئامانجكردنی كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگه‌یاند كە ئەمڕۆ لە سەماوە روویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.