پۆلیسى ههولێر، رایگەیاند: سێ تۆمهتباریان دەستگیرکردووە کە تەسجیلی ئۆتۆمبێلیان دزییەوە، لهگهڵ برێك پاره، کەلوپەلە دزراوەکانیش ڕادەستی خاوەنەکەی کرانەوە.
ئهمڕۆ ههینى بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر/ نووسینگەی ڕۆژهەڵات، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م.ن.ا) و (و.ا) و (م.ش.ی) دەستگیر کرد، کە لە شەقامی 40 مەتری، نزیک بازاڕی لەنگە، 13 تەسجیلی ئۆتۆمبێل و بڕێک پارەیان لە فرۆشگایەک دزیبوو.
تۆمەتبارانی ناوبراو، کە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە چەندین نووسینگە و بنکەی پۆلیس داواکراون، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و کەلوپەلە دزراوەکانیش ڕادەستی خاوەنەکەی کرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.