جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستاندا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڕوانین، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له یادى 68 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان هه‌ر له ڕۆژى دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت و له‌و ڕێگه‌یه‌دا قوربانیى گه‌وره‌ى داوه. له سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه بووه، له ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ڕیزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نیدا بوو و ڕۆڵێكى دیارى له هۆشیارى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئافره‌ت و جێگرتنى له ژیانى سیاسى و جومگه كارگێڕى و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و كولتوورى و ئابوورییه‌كانى كوردستاندا گێڕاوه.
له‌م یاده‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڕوانین و هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ كار و خه‌باتیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى ئافره‌تانى كوردستان و وه‌دیهێنانى ته‌واوى ئامانجاكانیان له یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ڕێگه‌ى ڕزگاریى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیاندا گیانیان به‌خشى و شه‌هید بوون.
پیرۆز بێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
11/12/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.