قایمقامى كۆیه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵى ته‌قه‌كردن له ماڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه.
دوێنێ شه‌و كاتژمێر 11:30 له‌دواى ئه‌وه‌ى قایمقام ده‌گاته‌وه ماڵه‌كه‌ى خۆی 2 خولهك دواى ئه‌وه كه‌سێك ده‌ستڕێژى گوله ئاڕاسته‌ى ماڵه‌كه‌ى ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه یوسف حسن قایمقامى كۆیه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه پێشتر له‌سه‌ر كێشه‌ى زیاده‌ڕۆیی ئیجرائاتى به‌رامبه‌ر كراوه بۆیه ئه‌و كاره‌ى كردووه گوتیشى: ئه‌م ده‌ستڕێژى گوله هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م بارگرژییهى هه‌رێمى كوردستان و تێكده‌رانه‌وه نییه .
قایمقامى كۆیه گوتیشی: له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان زانراوه كه‌سه‌كه كێیه و ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كرێته‌وه له ڕێگاى كامێراى چاودێرییه‌وه زانراوه كه پێِشتر ئه‌و كه‌سه چاودێرى ماڵه‌كه‌می كردووه.
قایمقامی كۆیه رایگه‌یاند: تا ئێستا ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە و ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.