باڵیۆزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند: ئهم ههفتهیه سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی تورکیا دەکات.
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵاییەتی تویتەر رایگهیاندووه، بۆ یەکەمجار لەدوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەم سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات.
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا حەسەن جەنابی دهشڵێت: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەمزووانە بەرەو ئەنقەرە بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.