Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:17

تەندروستی رووسیا: ئه‌وانه‌ی کحول ده‌خۆنه‌وه‌ ڤاکسینی کۆرۆنا وه‌رنه‌گرن

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی تەندروستی رووسیا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کە خواردنەوەی کحولی دەخۆنەوە و دەڵێت، ئەگەر دەیانەوێت ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەربگرن، ئەوا دەبێت لانیکەم دوو مانگ دەست لە خواردنەوەی کحولی هەڵبگرن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە رووسییەکان ئەو داواکارییە بە داوایەکی نالۆجیکی ناوببەن.

ئانا پۆپۆڤا، سەرۆکی خزمەتگوزاریی فیدراڵی بۆ چاودێریی مافەکانی بەکاربەر و خۆشبژێویی مرۆڤ کە دەزگایەکی تەندروستیی سەر بە حکومەتی رووسیایە، بە رادیۆی کۆمسۆمۆلسکایا پراڤادای رووسی راگەیاندووە، خەڵکی دەبێت لانیکەم دوو هەفتە دەست لە خواردنەوە کحولییەکان هەڵگرن پێش وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئامۆژگاریی خەڵکیش دەکات کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەش 42 رۆژی دیکە لە خواردنەوە کحولییەکان دوورکەونەوە.

ڤاکسینی سپوتنیک، ناسراو بە سپوتنیک ڤی، پێش ئەزموونە کلینیکییەکان لە پرۆسەیەکی خێرادا مۆڵەتی پێدرا و درا بە پزیشک، سەرباز، مامۆستا و هەندێک چین و توێژی دیکەی کۆمەڵگە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.