مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 68 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پهیامیكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه رایگهیاند: پێویستە بە هەموو لایەك و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە بەرپرسانە و دڵسۆزانە ئەرك و كارەكانی سەرشانمان بەجێبگەیەنین، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێز د.ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان..
بەڕێزان هەڤاڵانی مەكتەبی سكرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵا..
ئەمڕۆ (68) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان تێدەپەڕێت، بە شانازیەوە لەو رۆژەدا كاروانی خەبات و گیانفیدایی ئەو رێكخراوە پیشەییە دەخەینەوە بەردیدە و زەین کە سەرتاپای كاروانی چالاكیەكانی پڕ بەخشش و دەسكەوت بووە.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پێش (68)ساڵ بەبڕیارو رێنوێنی بارزانی نەمر دامەزرا، وەكو دەستكەوتێكی گرنگی شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و توێژی ئافرەتان، هەنگاو بەهەنگاو ماف و داخوازیەكانی ئافرەتانی كوردستانی بەرجەستە دەكرد.
توێژی ئافرەتان پانتاییەكی بەرفراوانیان لە كۆمەڵگەدا گرتووە، بۆیە خاوەن كۆمەڵێک ئەرك و كاری ئەوتۆن سەنگ و كاریگەریان هەیە بەسەر پەروەردە و پێشكەوتن و بونیاتنانی ئایندەی نەوەكانمان، هەروەها بە درێژایی خەباتی نەپساوەیاندا قوربانی زۆریان داوە، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی یەكێتیەكەتان زۆر گرنگ و بایەخدارە، بەتایبەتی لە رووی تێكۆشانی پیشەیی و كۆمەڵایەتیەوە.
لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆشماندا، پێویستە بە هەموو لایەك و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە بەرپرسانە و دڵسۆزانە ئەرك و كارەكانی سەرشانمان بەجێبگەیەنین بۆ پتەوكردنی پێگەکانی ئەو قەوارەیە و سەقامگیریی و فەراهەمكردن و باشتركردنی ئاستی بژێوی و خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان.
بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و گشت کادیر و ئەندامانی یەکێتیەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان دەكەین و، هیوادارین هەمیشە هەر سەركەوتوو بن لە هەوڵ و كۆشش و كاروچالاكیەكانتان بۆ دابینكردنی ئازادی و یەكسانی و گەیشتن بە گشت مافەكانتان.
جارێكی دیكەش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە و یەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین دەستكەوتی زیاتر لە كاروباری رێكخراوەییتان بۆ توێژی ئافرەتان بەدەست بێنن و ھەمیشە پێشەنگی چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتی ئافرەتان و بەدیهێنانی سەرجەم مافە رەواكانیانبن.
هەر سەركەوتوو بن.. هەردەم لە پێشكەوتن دابن
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/12/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.