كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی به خشتهكه كراوه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی رووی نه‌داوه و له دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به خشته‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانیش، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م خشته‌یه له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر بۆ كرا و بریاردرا ته‌نها له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو ، موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تاوه‌كو كاتژمێر 1ی شه‌و
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
11/12/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.