به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا له شه‌وی سه‌ری ساڵدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌نێت.
ژان کاستکس، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: هێشتا شه‌پۆلی دووه‌می كۆڕۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌ر بۆیه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له كاتی شه‌ودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌نیا له‌شه‌وی جه‌ژنی له‌دایك بوونی عیسا مه‌سیح، ده‌توانن ئازادانه هاتووچۆ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.