له ڕاگەیاندراوێکدا لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی ڕایگهیاند: سەربارى ڕاگەیاندنى ڕاگرتنى خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان لە ڕاگەیاندراوى ڕۆژى 9/12/2020 وە جێگەى نیگەرانیمانە ، هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامى کەسێتى و ئەجندا جیاجیا کانیان و خەونى بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەن دارێتى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابى ژیانى خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنى داواى ڕەواى مامۆستایان و فەرمان بەرانى بەڕێزى پشوو درێژ، لەئەنجامدا هەموویان یەکیان گرت بۆ تێکدانى بارودۆخى ئارامى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى تر لە ئیدارە سەربەخۆکان.
لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى بڕیاریدا بە:
1. لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە،هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.
2. هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە .
3. هەڵمەتى دەستگیرکردن بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەوانەى کە پێشهێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە ئەوانەى زیان دەگەیەنن بە موڵکى گشتى .
٤. پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن پابەند بن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنى بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.
ڕاگەیانراوى لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.