به‌بۆنه‌ی 66مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
له به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یهکێتییەکهتان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا،
هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.
ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.