مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كورستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان دهكات.
دهقی پهیامهكه:
بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار و كاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا.
هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.