باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق ئاشكرایكرد: عێراق داوای 8 ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆڕۆنای له به‌ریتانیا كردووه.
ستیفن ھیکی، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه كه وڵاته‌كه‌ی زۆر خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییكردن لەگەڵ عێراق لە بواری تەندروستییدا و ڕاشیگه‌یاندووه كه ڤاكسینی ئاسترازینیکا نرخەکەی گونجاوە و دەرفەتی کوتان بە ھەموو کەسێک ده‌ڕه‌خسێنێت.
هیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بەشێکی ئه‌و ڤاكسینه‌ی عێراق داوایكردووه لە ماوەیەکی نزیکدا جیادەکرێتەوە و ده‌گاته عێراق.
ژێده‌ر/ ئاژانسی ھەواڵی عێراقییە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.