فەیسەڵ عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و لیژنەی چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دروستکراوە، بە رووداوی راگەیاندووە، کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان زۆر باش و راشکاوانە بووە.
هەروەها فەیسەڵ عیساوی گوتیشی: هەموو لایەک هەوڵدەدەن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەمەرجێک هەموو لایەک پابەند بن. عیساوی راشیگەیاندووە، کەرۆژی شەممە یان یەکشەممە 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.