دانوستان لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردوامە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش ڕایدهگهێنێت، هەردوولا لەبارەی کێشەکانەوە دەگەنە ڕێککەوتن.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ،ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە شاندی حکوومەتە، چونکە کێشەکان تەکنیکین، لەبەر ئەوەش کاری حکوومەتە دانوستان بکات بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن.
کاکەمین نەجاڕ ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ، هەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دیاری دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.