شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن كه به‌غدا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه ده‌كات.
له‌درێژه‌ی دیداروكۆبوونهوهكانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، وابڕیاره دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌كرێت كه به‌غدا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه ده‌كات.
شایانی باسه رۆژی چوارشه‌ممه 9 ی 12 ی 2020 ، شاندی باڵای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی كۆك بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.