یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را، له تویتێكدا براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌ی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م بڵاوكرده‌وه كه تیایدا برونۆ فێرناندیزی پۆرتوگالی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا.
له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا، فێرناندیز پێش هه‌ریه‌ك له بێن چیلویل و جاك گریلیش و پیێر هۆیبێرگ و ئه‌نجیلۆ ئۆگبۆناو جێمیس وارد كه‌وت، له ئاستی ڕاهێنه‌رانیش، خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی پێشووی خولی ئینگلته‌رای برده‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد له به‌ده‌ستهێنانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوچوار خاڵ.
مۆرینیۆ دوای ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ فرانك لامپاردو ئۆلی گونار سۆلسكایهرو دێڤید مۆیس خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری پرێمه‌رلیگی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.