ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی ساڵی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كیران تریپێری به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مهدریدو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را واژووبكات.
ئه‌ویش بۆ توندوتۆڵكردنی باڵی ڕاستی هێڵی به‌رگری مان ی‌و بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، له‌مباره‌وه تۆڕی سكای سپۆرتسی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌یانه‌وێت به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ تریپێر ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه له هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یان دروست بووه، ئه‌ویش به‌هۆی ڕۆیشتنی دیێگۆ دالۆت به شێوازی خواستن بۆ ڕیزی ئه‌ی سیی میلان.
تریپێری ته‌مه‌ن سیی ساڵان له هاوینی پارساڵ له یانه‌ی تۆتنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد‌و ئێستاش به‌رگریكارێكی سه‌ره‌كیه له پێكهاته‌ی ڕۆخی بلانكۆس، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه ئیسپانیه‌كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو ته‌واوده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.